AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٢ ١٢:٢٢

پۆلیسى كه‌ركوك ڕایگه‌یاند:

ئامارى قوربانییه‌كانى گرژییه‌کەى كه‌ركوك بەرز بووەوە

ئامارى قوربانییه‌كانى گرژییه‌کەى كه‌ركوك بەرز بووەوە

پۆلیسى كه‌ركوك ڕایگه‌یاند کە ئامارى قوربانییه‌كانى گرژییه‌كانى كه‌ركوك بۆ چوار کوژراو بەرز بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسى كه‌ركوك ڕایگه‌یاند کە ئامارى قوربانییه‌كانى گرژییه‌كانى كه‌ركوك گۆڕانكارى به‌سه‌رداهاتوه‌و ئامارى قوربانیه‌كان به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 15 بریندارو 4كوژراو.

پۆلیسى كه‌ركوك ڕایگه‌یاندووه‌، ئێستا دۆخى شاره‌كه‌ ئاساییه‌و له‌هیچ شوێنێك خۆپیشاندان نه‌ماوه‌و شه‌قامى كه‌ركوك هه‌ولێر كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌گرژیه‌كانى دوێنێ شه‌ممه‌ 2/9/2023 دا 4كه‌س کوژراون و 15كه‌سیش برینداربوون.

دوێنێ دواى پێنج رۆژ له‌گرتنى شه‌قامى كه‌ركوك هه‌ولێر خۆپیشاندان کرا و گرژى دروست بوو له‌گرژییه‌كاندا نزیكه‌ى 20كه‌س بوونە قوربانی.

News ID 47186

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha